روحانی : خەریکە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ دەکرێت .

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی لە ناوەندی نشتیمانی بۆ بەربەرەکانی لە گەل کۆرۆنا گوتی : دوژمنانی ئێران دەیانەێت خەڵکی ئێمە تووشی دڵەڕاوکێی و هەراسانی کەن ، بۆ ئەوەی هەموو چالاکیەکانمان ڕابگرین .

 

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، دەسەڵاتدارانی ئێرانی بەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێت ، مەترسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز ، بەڵام لە خەڵکی دەشارنەوە .

حەسەن روحانی بە شێوەی زیندوو لە تلویزیۆنی ئێرانەوە ڕایگەیاند ، ئەگەر کەسێک گومانی لە سەر بوو تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە ، دەبێت بچێتە نەخۆشخانە ، بەڵام نابێت ئێمە کاری رۆژانەی خۆمان پەک بخەیین .

 

لە دوای قسەکانی روحانی وەزیری تەندروستی ئێرانیش ڕایگەیاند خەریکن ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن .

Back to top button