مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشت .
جەمال کۆچەر ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گووتی وەزیری دارایی دڵنیای کردۆتەوە ، واژووی لە سەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە و پارەکە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێمەوە .
کۆچەر هاوکات ئاشکرای کردووە هەرچەند بەریوەبەرێکی ئەو وەزارەتە کێشەیەکی نابۆوە بۆ ئەوەی مووچە ڕەوانە نەکرێت بەڵام بە پێی یاسا سزا دراوە .
سزای ئەو بەرێوەبەرە بە فەرمانی راستەوخۆی فوئاد حسێن دەرچووەو لە شوێنی کارەکەی دوور خراوەتەوە .