بەرپرسان و سیاسییەکانی ئێرانیش تووشبووی” کۆرۆنا “ن
مەحمود سادقی ، نوێنەری پەرلەمانی ئێران و ئیرەج حەریرچی ، جێگری بەرپرسی گشتی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، یەک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنان .
هاوکات موجتەبا فازلی ، بەرپرسی بەشی دارایی ئۆفیسی شبیری زەنجانی یەک لە مەرجەعەکانی شیعە ، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە .
مەحمود سادقی رۆژی سێشەممە لە تویتێکدا نووسی هاوکات کە تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشت ڕاست دەکاتەوە دەنووسێت هیچ هیوایەکەم بە ژیان نەماوە .
چاودێرانی سیاسیش لە ناو ئێراندا ، پێیان وایە ئەوە جۆرێک لە شانۆکارییە بۆ ئەوەی بتوانن دڵەڕاوکێی کۆمەڵگەی ئێرانی کەم کەنەوە.