وەزیری تەندروستی : هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ” کۆرۆنا ” لە هەرێمی کوردستان تائێستا بەدی نەکراوە
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت تائێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان نەبیندراوە .
هاوکات ڕاشیگەیاند ، ئەو گەشتیارانەی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لە کاتی پشکنیندا گومان لە ٧ کەس کراوە بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەنجامەکە نێگەتیڤ بووەو تەنیا کەسێک ماوە ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکەی ڕابگەیەندرێت .
لە کۆتاییدا دیسان دڵنیایی داداتە هاوڵاتیان ، هەموو ئامادەکارییەک بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوەو هەر زانیاریەکیش بگاتە دەستیان ڕاستەوخۆ بۆ خەڵکی ئاشکرا دەکەن .