بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە .

 

 

هۆشداری دەدرێتە بازرگانان و دووکانداران و ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەتیش تەرخان دەکرێت بۆ سکاڵای هاوڵاتیان .

 

بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر وێڕای هۆشداری دان بە بازرگانان و دوکانداران ژمارە تەلەفۆنی  (٠٧٥٠٨٩١٨٤٨٨  )تەرخان دەکات بۆ سکاڵاکردنی هاوڵاتیان لە ئەگەری گران بوونی نەرخەکان لە لایەن بازرگانان و دووکاندارانەوە .

 

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە هەر بازرگان و مارکێتێک نرخەکان لە سەر هاوڵاتی بەرز کاتەوە یان کەمفرۆشی بکات و یان کاڵای ماوە بەسەر چوو بفرۆشێت سزای قورس دەدرێت .

Back to top button