میلیشیاکانی سەر بە تورکیا توانیان دەست بەسەر  ( ئەلنیرب) دا بگرن

 

بەرپرسانی تورکیا و میلیشیاکانی دژبەری حکومەتی سووریا دەڵێن توانیویانە  شاری ( ئەلنیرب ) هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب بخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان .

 

ئەو شارە پێشتر لە هێرشێکی سوپای سووریا بە پشتیوانی سەربازانی رووسی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتە ژێر کۆنتڕۆلی سوپای دەسەڵاتی ئەسەدەوە .

 

یۆسف حەموود ، وتەبێژی سوپای ئازادی سووریا گووتی ، میلیشیاکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیا رۆژی سێشەممە ڕایانگەیاندووە هێزەکانیان بە هاوکاری سوپای تەرکیا توانیویانە لە هێرشێکدا پاشەکشە بە هێزەکانی رووسیا بکەن و شاری ئیستراتژیکی ئەلنیرب ، کۆنترۆڵ بکەنەوە .

 

 

Back to top button