کۆمپانیای نەوتی باکوور چالاکیەکانی رۆژانەی ڕاگرت

 

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە هۆی مەترسی ( ڤایرۆسی کۆرۆنا ) دەوامی رۆژانەی خۆی ڕاگرت بە ماوەی دوو رۆژ .

 

بەشیر محەممەد موراد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای نەوتی باکوورلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی رۆژانی چوارشەم و پێنج شەم دەکەینە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکەمان .

 

ئەو بڕیارەش لە دوای ئەوە هات  وەزارەتی تەندروستی عێراقی  تووشبوانی ٤ کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک پشڕاست کردەوە .

Back to top button