سوودە گرنگەکانی ترێ بۆ تەندرووستی مرۆڤ چین

ترێ یەکێکە لە میوە گرنگەکان کە سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ترێ بەهۆی هەبوونی چەندین جۆر لە ڤیتامین گرنگییەکی زۆری هەیە، بۆ تەندروستی مرۆڤەکان.

لە سوودە گرنگەکانی ترێ بۆ تەندرووستی مرۆڤ￷:

– ترێ بۆ خانمانی دووگیان گرنگە، دەبێت خانمان لە ماوەی دووگیانیدا گرنگی بدەن بە خواردنی ترێ، چونکە سوودی بۆ دایک و کۆرپەلە هەیە.

– پارێزگاری دەکات لە رێژەی کۆڵیستروڵ لە خوێندا، هەروەها رێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک.

– ترێ سوودی هەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی قژ و پارێزگاری لێ دەکات و قژ بەهێز دەکات، هەروەها پارێزگاری لە خانەکانی پێست دەکات.

– خواردنی ترێ بەسوودە و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە رێژەی ئاسن و پۆتاسیۆمیان کەمە.

– ترێ بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی قەبزی دەبن، چونکە رێژەی زۆر ئاوی تێدایە و ریخۆلە چالاک دەکات و ماددەی ریشالی تێدایە، کە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی.

Back to top button