تەندروستی بۆچی نابێت چا و خورما پێكەوە بخورێن؟

چا یەكێكە لەو خواردنەوانەی گرنگییەكی زۆری پێ دەدرێت و رۆژانە لە نێو زۆربەی خێزانەكاندا دەخورێتەوە، خورماش بە هەمان شێوە لای زۆربەی خەڵك خۆراكی رۆژانەیە، بەڵام بۆچی نابێت پێكەوە بخورێن و ئەگەر بخورێن، ناتوانرێت بڕی پێویست سود لە خورما وەربگیرێت؟

1_دەبێتە هۆی گەشە كردن و تەندروستی و بەهێز بوونی ئێسك و ددان.
2_یارمەتی ئەو بەكتریا سود بەخشانە دەدات كە لەناو ڕیخۆڵە دا هەن.
3_ڕێگری دەكات لە توشبوون بە كەمخوێنی و یارمەتی زیاد بوونی خوێن دەدات.
4_دەبێتە هۆی دروست بوونی ماسولكە.
5_خورما شەكری تێدایە سەرچاوەیەكی باشە بۆ دەست كەوتنی وزە.
6_یارمەتی كۆئەندامی دەمار دەدات.
7_یارمەتی بەهێز بوونی دڵ دەدات و ڕێگری دەكات لە جەڵتە.
8_ڕێگری دەكات لە توش بوون بە قەبزی.

هەر لە نوسینەكەیدا د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح رێنمایی ئەوەی داوەتە هاوڵاتیان كە پێكەوە خورما و چا نەخۆن.

Back to top button