محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: عه‌للاوی تا سه‌ر ئێسقان دژی كورده و ناتوانێت هیچ کێشەیەك چارەسەر بکات
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و هه‌ڵوێستی كورد، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، عەللاوی تا سەر ئێسقان دژی کوردە.
هاوکات محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، محەمەد ته‌وفیق عەللاوی تا سەر ئێسقان دژی کوردە و نە بەکەڵکی کوردستان و نە بەکەڵکی بەغدا نایەت.
حاجی مه‌حموود دووپاتیش ده‌كاته‌وه، عه‌للاوی ناتوانێت هیچ کێشەیەك چارەسەر بکات.
ئەوەی وایکردووە کورد زیاتر هەست بە مەترسی بکات، ئەو کارنامەیە، کە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی رابردوودا پێشکەشی پەرلەمانی کردووه، تێیدا هیچ ئاماژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێنەبوو.