لە کوێـت ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە 11 کەس

وەزارەتی تەندرووستی کوێت ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوویەوە بۆ 11 کەس لە دوای تۆمار کردنی دوو حاڵەتی نوێ پەیوەست بە کەسانێك کە گەشتیان بۆ ئێران کردبوو و ئاماژەیان دا کە هەموو تووشبوان بارودۆخیان جێگیرە و لە ژێـر چاودێری دان لە نەخۆشخانەیەکی ئامادەکراو بۆ تووشبوانی ئەم ڤایرۆسە و لە دوایین ئاماری لێژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین هاتووە تـا ئێسـتا ژمارەی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا گەیشتە 78064 کەس و لەم ژمارەیە دا 2715 کەس گیانیان لە دەست داوە ،

سەرچاوە : الغـد برێس

Back to top button