چـۆن پشکنیـن بۆ خـۆت دەکەی بۆ ئەوەی بزانیت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای یــان نـا ؟

لەوانەیە تا چەند ڕۆژێك هێمای تووش بوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ NCP دیار نەکەوێت ، باشە چۆن بـزاندرێت ئەو کەسە هەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە ؟ چونکە ئەو کاتەی تووشی تــا و کۆکە دەبێت و هـانا بۆ نەخۆشخانە دەبەیت لەوانەیـە سیـەکان 50 % تووش بوون بەم ڤایرۆسەی تێپەڕاندووە و لە دەست دەرچووە بـۆیە شارەزایانی تـایوان پشکنینێکی ئـاسـانیان خستووتە بەردەست کە دەتواندرێ هەموو بەیانیەك ئەنجامی بدەین ،

لـە شوێنێکی کراوە و هـەوایەکی پاك هەناسەیەکی قۆڵ هەڵمژە بۆ ماوەی 10 چرکە ڕایگرە و ئەگەر توانیت بـێ ئەوەی تووشی کۆکە بـبیت یان ماندوو و بێزارت بکات و سەرکەوتوو بی لەم کارە واتـا سیـەکانت تەندروستن و ئەمەش بەڵگەیەکی بنەڕەتیە لەسەر ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسەکە نیت ، لە لایەکی دیکەوە ئامۆژگاریەکی نایان لەلایەن پزیشکانی ژاپۆنی کە چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆفید 19 دەکەن خرایە بەردەست و گوتیان پێویستە هەموو کەسێك دڵنیا بیت کە دەم و قورگی هەمیشە تـەڕە و هیچ کات ووشك نابیت و بە لایەنی کەم هەر 15 خولەك جارێك کەمێك ئاو بخۆرەوە ، بـۆ چـی .؟ چونکە ئەگەر بێتـوو ڤایرۆسەکە بگاتە نێو دەمت ئەوە لەگەڵ خواردنەوەی ئـاو یـان هەر شلەمەنیەکی دیکە دەبێتە هۆی شوشتنەوەی لە ڕێی تڕشەلۆکی نێو گەدە و لە نێو بردنی بەڵام گەر ئـاو بە ڕێك و پێکی نەخورێتەوە لەوانەیە لە نێـو دەم بگوازرێتەوە بۆ سیەکانت و ئەمەش زۆر مەترسیدارە ،

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button