ئهمساڵ ڕێوڕهسمی جهماوهریی یادهكانی وهفات و لهدایكبوونی بارزانیی نهمر ئهنجام نادرێت
بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانیی نەمر ئەنجام نەدرێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:
بەهۆی ئەو بارودۆخە تایبەتەی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەری عێراق و هەندێ شوێنی جیهان هاتووەتە ئاراوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی خەڵك، پێمان باشە كە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی جەماوەریی یادەكانی وەفات و لەدایكبوونی جەنابی بارزانی نەمر ئەنجام نەدرێت.
وێڕای سوپاسگوزاریمان بۆ هەست و سۆزی جەماوەری خۆشەویستی كوردستان بەڵام تەندروستیی هاووڵاتیان لە هەموو شتێك گرنگترە.