پارێزگاری هەولێر: سەرجەم ئاهەنگەكانی نەورۆز رادەگرین
پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی رایگەیاند كە بڕیاریانداوە ئاهەنگەكانی تایبەت بە نەورۆز رابگرن.
فرسەت سۆفی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوە بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و ئاشكرایكرد كە بڕیاریانداوە بە ئاهەنگەكانی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی رابگرن.
فرسەت سۆفی باسی لەوە كرد كە ڕێكارەكان بۆ رێگری لە كۆرۆنا بەردەوام دەبن و هیچ كەمتەرخەمی ناكەن، وتیشی: لە چوارچێوەدا بڕیاریمانداوە ئاهەنگەكانی نەورۆز رابگرین.