لە شوێنە گشتییەکان نێرگەلە کێشان قەدەغەیە

لە لێدونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان نەبەز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ڕایگەیاند ، هیچ کەس لە شوێنە گشتییەکان بۆی نییە نێرگەلە بکێشێت ، ئەوە بە پێی یاسای رێنماییەکانە بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

هەروەها سەبارەت بە کاتی بەرێوەچوونی ئەم یاسایە گووتی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و هەر کەس و شوێنێک پابەندی نەبێت سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت .

Back to top button