وەزارەتی پەروەردە لەبارەی كاتی تاقیكردنەوەكان بڕیاریدا

سەبارەت بە کاتی تاقیکردنەوەکان وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی دەرکرد

 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە نووسراوێکدا روونکردنەوەی لە هەمبەر پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە داوەو و تاقیکردنەوەکانی سەرجەم قۆناغەکانی خویندن دوا خران .

 

 

دەقی روونکردنەوەو بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە

 

1-پشووی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەن تا 24/3/2020.

 

2- لەبەر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنەوەكانی خۆیان، خشتەی خۆیان رێك دەخەنەوە، بە مەرجێك پاش 24/3/2020 بێت.

 

3- ئەو قوتابخانانەی كە سیستم و پڕۆگرامی وەزارەت پەیڕەو دەكەن و وابەستەن بە كاتەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پێویستە رەچاوی خشتەی پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.

Back to top button