سعودیە: قاسم سولەیمانی فەرماندەی حەشدی شەعبیە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, بریاری بەیاسایی كردنی حەشدی شەعبی دا, لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا, لە دواهەمین كادرانەوە عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، حەشدی شەعبی لە عێراق دامەزراوەیەكی تەواو تائیفیەو لەلایەن ئەفسەرانی ئێرانی بەرێوەدەبرێت لەسەرو هەموشیانەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس .

لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ دوو شەممە 26/12/2016 وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لەگەڵ هاوتا ئوردنیەكەی لە ریاز گوتی:” حەشدی شەعبی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە چەند ناوچەیەك ، بەتایبەت لە رۆژئاوای ئەنبار, هەروەها گوتیشی:”سعودیە پشتیوانی عێراق دەكات لە جەنگی دژ بە تیرۆر بەتایبەت داعش”

شایەنی باسە وەزیری دەرەوەی سعودیە لە رابردوودا هۆشداری دابوو لە چونی حەشدی شەعبی بۆ ناو موسڵ و دروستبونی ” گۆمی خوێن” لەو شارە.

Back to top button