بە هۆی پشتیوانی چالاکی مووشەکی ئێران ، ئەمریکا 13 کەسایەتی و ناوەندی دیکەی گەمارۆ دا .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای دەکات 13 هاوڵاتی و ناوەندی رووسی ، چینی ، عێراقی و تورکیان خستۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە .
هۆکاری سەپاندنی حەسار بە سەر ئەو کەسایەتی و ناوەندانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ، هەر یەک بە شێوەیەک پشتیوانی ئێرانیان کردووە بۆ بەردەوامی چالاکیە مووشەکیەکانی .
لەمبارەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند وەک هۆشدارییەک بەو وڵاتانە .
لە درێژەدا روونی دەکاتەوە ئەو کەسایەتی و ناوەندانە دەچنە لیستی ئەو کۆمپانیایانەی هەوڵیانداوە پەرە بە چەکی کۆکوژ بدەن .