یه‌كێتی زانایان: ئه‌وانه ترس و تۆقان له‌سه‌ر كۆرۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ قازانجێكی ماددی یان هه‌ر شتێكی دیكه ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر خودا‌و مرۆڤایه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێكی جیهانیدا بڵاو بوویه‌وه، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ببن و داواش ده‌كات، پێویسته تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و بابه‌ته كۆتایی دێت، هه‌موو گردبونه‌وه‌ی پرسه‌و بوك گواستنه‌وه‌و ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كانی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ته‌واوی بواره‌كانی دیكه سنوردار بكرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایاندا هاتووه، “پێویسته هاوڵاتیانی كوردستان به پشت به‌ستن به خودا‌و وره‌یه‌كی به‌رزو به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، چونكه له‌لایه‌كه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه، هێنده ترسناك نییه، بۆیه پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی ترس و تۆقان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ قازانجێكی بازرگانی ماددی یان هه‌ر شتێكی دیكه ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر خودا‌و مرۆڤایه‌تی”.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانیایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
په‌یامێك لە یەکێتی زانایان دەربارەی خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆڕۆنا
{وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ}
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان