سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌ست و تێیدا ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیاری كرد و هاوكات سیسته‌می حزبه‌كه‌یان بۆ هاو سه‌رۆك گۆڕی دوای هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ ئه‌و حزبه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26/2/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه به هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێ‌كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، باسى له ڕۆڵى ديارى يه‌كێتى له قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له گرنگيى پێگه و هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پێكهاته و لايه‌نه كوردستانييه‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هيواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونيان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.