رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: كۆرۆنا په‌تایه‌كی جیهانی نیه‌و توانای كۆنتڕۆلكردنی هه‌یه
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: كۆرۆنا په‌تایه‌كی جیهانی نیه‌و توانای كۆنتڕۆلكردنی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له سی وڵاتی جیهانی بڵاو بوویه‌وه و زۆرترین رێژه‌ی مردنیش له هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی چین و كۆریای باشور و ئێران تۆمار كرا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌كار هێنانی په‌تایه‌كی جیهانی بۆ كۆرۆنا هه‌ڵه‌یه هێشتان توانای كۆنتڕۆلكردنی هه‌یه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تیدروس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت بەكارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی “پەتای جیهانی” بۆكۆرۆنا واتای ئەوەیە كە ناتوانرێت كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، ئەوەش ناڕاستە، بەپێی داتاكانی ئەو رێكخراوەش %96.5ی توشبوان لەوڵاتی چینن.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گوتیشی، زیادبونی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا لە وڵاتەكانی ئیتاڵیا و ئێران و كۆریای باشور زۆر جێی نیگەرانییە
لای خۆشیەوە هانز كلیۆگی بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی ئەوروپی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: تائێستا 80 هەزار و 980 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 33 دەوڵەتی جیهاندا تۆمار كراوە، 13 دەوڵەتی ئەوروپی گرتوەتەوە و %96.5ی توشبوان لەوڵاتی چینن.