سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: خه‌مباربوین به‌ كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند سه‌عید یوسف

 

دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌عید یوسف كۆچی دوای كرد،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ تویتێكیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌عید یوسف زۆر خه‌مبار بووین، خوالێخۆشبوو هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی ته‌رخان كرد و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ میوزیك و ئاوازی كوردی كرد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ خوالێخۆشبوو له‌ دوای خۆی سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ری جێهێشت. ئه‌و هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگ و ئاواز و هونه‌ری خۆی به‌ زیندوویی ‌لای ئێمه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

Back to top button