بۆگدانۆڤ: توركیا میلیشاو چه‌كداری بیانی ده‌نێرێته‌ لیبیا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاری ناردنی هێزی بۆ لیبیا  له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرد، توركیا سوپاو میلیشاكانی بۆ لیبیا نارد له‌ رابردوو ، له‌ ئێستادا رووسیا توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ناردنی چه‌كدارانی بیانی بۆ نێو خاكی لیبیا.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئینترفاكسی رووسی راگه‌یاندووه‌، كه‌ توركیا چه‌كداره‌ بیانیه‌كان ده‌نێرێته‌ نێو خاكی لیبیا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سوپای نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه‌ی دێت كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند بوو كه‌ دوو سه‌ربازی توركیا له‌ لیبیا كوژراون.

هه‌روه‌ها له‌ رابردوودا توركیا و حكومه‌تی لیبیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی فالح سیراج رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ توركیا ئاماده‌یه‌ پاڵپشتی سیراج بكات دژ به‌ سوپای نیشتمانی لیبیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر.

Back to top button