به‌ هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌ سنوری ناحیه‌یی شیلادزێ هاووڵاتیه‌ك شه‌هید بوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌ بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی ناوچه‌ی شیلادزێ و ناحیه‌یی سیده‌كانی له‌ سۆران بۆردوومانكرد، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی هێڕشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا هاونیشتمانیه‌ك له‌ شیلادزێ شه‌هید بوو.
وارشین سەلمان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی شیلادزێ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سیدانیان لە دەڤەری نێروەرێکان بۆردوومانکردووە، به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌ كه‌سێك به‌ ناوی خەلیل ئیبراهیم  له‌  تەمەنی 47 ساڵی شه‌هید بوو.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك فڕؤكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری ناحیه‌یی سیده‌كانی له‌ قه‌زای سۆران بۆردوومانكردوه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ زه‌ره‌روو زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه‌ نه‌زاندراون.
Back to top button