وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارووباری ئاینی: گوتاری هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ بۆ زیاتر سه‌ڵامه‌تی گوتاری مامۆستایان كورت بێت

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان بڵاو بوویه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەبارەت بە نوێژی هەینی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، و رایگه‌یاند كه‌ گوتاری ھەینی مزگەوتەکان بەردەوام دەبن و لەپێناوی سەلامەتیی هاونیشتمانیان داوا لە مامۆستایان دەکرێت ماوەی گوتار کورتبکرێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ راوێژكاران و بەڕێوه‌به‌رانی گشتی و تێبینه‌رایه‌تییه‌كانی وەزارەت، بڕیاردرا بە بەردەوامیی گوتاری رۆژانی ھەینی لە مزگەوتەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی “بۆ سەلامەتیی تەندروستی داوا لە مامۆستایانی ئایینی کراوە ماوەی گوتاره‌كانیان كورتبکەنەوە هه‌روه‌ها داواکرا مامۆستای گوتارخوێن رێنمایی خه‌ڵك بكات له‌ چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی پاكوخاوێنیی مزگه‌وت

 

Back to top button