هەنار میوەی بەهەشت و شیفای ئەهلی دونیا

خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆز لە ئایەتی 68ـی سوڕەتی (الرحمن) ئاماژە بۆ گرنگی میوەی هەنار دەکات و دەفەرمووێت: “فِیهِمَا فَاكِهَەٌ ۆ نَخْلٌ ۆ رُمَّانٌ”، واتا “لەناو بەهەشتدا میوەی جۆراوجۆر هەیە، بە تایبەتی خورما و هەنار”.

ئەو سوودانەی خوای گەورە لەناو میوەی هەنار دایناون گوزارشت لەسەر گرنگییەکەی دەکەن، ماناشی ئەوە نییە کە ئەهلی بەهەشت پێویستیان بە چارەسەری هەبێت، بەڵام خوای گەورە ڕێزی بۆ ئەو میوەیە داناوە و کردوویەتی بە شیفا بۆ ئەهلی دونیا، هەروەکو کردوویەتی بە تام و چێژ بۆ ئەهلی ئاخیرەت.

باسدەکرێت کە پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێ) فەرموویەتی: “كُلُوا الرُّمّانَ بِشَحمِهِ ؛ فَإِنَّهُ دِباغُ المَعِدَةِ ، و يَزيدُ فِي الذِّهنِ”، واتا “هەنار بە ناواخنە سپییەکەیەوە بخۆن، چونکە پارێزەر و چارەسەرێکی چاکە بۆ گەدە و زەینی مرۆڤ باشتر دەکات”، هەر بۆیەش کاتێک هەناری لەت دەکرد هەموو ناوەکەی دەخوارد بە ناواخنە سپیەکەشییەوە.

لە توێژینەوە تازەکانیشدا دەرکەوتووە کە هەنار زۆر بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی ئازارەکانی گەدە، ئەویش بە ڕێگەی کوتانی توێکڵەکەی و تێکەڵکردنی لەگەڵ بڕێکی کەم لە شیر، ئینجا خواردنی لە هەموو بەیانییەک و لە پێش نووستن، هەروەکو دەرکەوتووە هەنار مرۆڤ دەپارێزێت لە هەوکردنی پدو و دەم.

هەروەکو ئاشکرا بووە کە هەنار یەکێکە لە بەهێزترین چارەسەرییەکان بۆ شێرپەنجە، و ڕیژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانی تێدایە، و بەرگری لەش زیاد دەکات، و لە نەخۆشییەکان دەتپارێزێت، هەروەها بە سەرچاوەی سەرەکی کانزاکان و ڤیتامینەکان دادەنرێت، بە تایبەتی ڤیتامین A و B و E، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکانی تێدایە.

Back to top button