یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا تۆماركرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌به‌غدا راگه‌یاند.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ردانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشبووه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه پشكنینی بۆ كراوه‌و كه‌ره‌نتین كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه و له‌ئێستاشدا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدایه و دۆخی ته‌ندروستیی زۆرباشه.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو کە یەکێکیان لە شاری نەجەف و ٤ حاڵەتیش لە شاری کەرکووک تۆمار کرابوون.