نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی

ئه‌مڕۆ پێنچ شەممە 27ی شوباتی 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 48 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 52 دۆلار 5 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

پاش بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە چین نرخی نەوت نزمترین ئاستی بەخۆوە بینیوە لە چەند مانگی رابردوودا.

Back to top button