سعودییە گەشتی عەمەرە لەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە قەدەغەكرد كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە

سعودییە گەشتی عەمرە لە هاوڵاتیانی سەرجەم ئەو وڵاتانە ڕادەگرێت، کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی سعودییە ئاشکرایکردووە، بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی عەمرە لە سەرجەم هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە قەدەغە دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

باسیی لەوەشكردووە، له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كه‌ به‌ ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی و به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر، بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ بۆ سعوودیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره‌ و سه‌ردانی مزگه‌وتی نه‌به‌وی هه‌ڵپه‌سێردرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو هاتن له‌ رێگه‌ی ڤیزای گه‌شتیاری بۆ سعوودیه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كارتی ناسنامه‌ی نیشتمانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ سعوودیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودییە، تائێستا ناوی ئەو وڵاتانە دیارینەکراوە کە گەشتی عەمرەیان لێ قەدەغە کراوە، وەزارەتی تەندروستی سعودییە ئەو وڵاتانە یاریدەکات.

 

Back to top button