فازڵ میرانی:ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نه‌بێت نه ئێوه مووچه وه‌رده‌گرن و نه‌كه‌سیش ڕێزتان لێ ده‌گرێت
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت” من وه‌ك پارتیه‌ك قسه ناكه‌م به‌ڵكو وه‌كو كوردستانیه‌ك قسه ده‌كه‌م. عه‌لاوی وا ده‌زانێت له مه‌ریخه‌وه هاتووه، نازانێت ” ئه‌صله‌ن ” عێراق وڵاتێكه له‌ساڵی 1958 وه له‌سه‌ر سێ كوچكه‌كه‌ی سونه و شیعه و كورد دروست بووه كه عبدالكریم قاسم هاتووه سه‌ر حوكم، محەمەد نەجیب ڕوبەیعی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ، سونی بووه، محەمەد مه‌هدی كوبه شیعه بوو، خالید بن نەقشه‌به‌ندی كورد بووه. ئه‌م هه‌موو حیزبانه خه‌باتیان كردووه به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی كورد شۆڕشمان كردووه، دنیایه‌ك ” شه‌هیدمان ” داوه، ئه‌كرێ ئه‌مڕۆ حه‌قی ئه‌وه‌مان نه‌بێ وه‌كو كیانێكی فیدڕاڵی كاندیدی خۆمان دابنێین كه نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له عێراق؟!” له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه ڕه‌تكراوه‌یه لای نه‌ك هه‌ر ئێمه به‌ڵكو لای ته‌واوی هێزه‌كانی عێراق له شێوازی مامه‌ڵه‌ی عه‌لاوی ڕازی نیین، هه‌ندێكیان بێ ده‌نگن، هه‌ندێكیان قسه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وانه‌یه ڕازی بن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا،ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان بۆ قبوڵ نه‌كات له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ش ئه‌ومان(عەلاوی)” قبوڵ نی یه.”
لەبارەی ئەگەری بەشداری نەكردنی كورد لە حكومەتی بەغدا فازل میرانی باس لەوە دەكات و دەلێت، ده‌توانین له‌م حكومه‌ته به‌شدار نه‌بین، به‌ڵام ئێمه داوای هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختەی لێ ده‌كه‌ین، ڕوبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان كوشتووه بیگرن و بیده‌ن به‌دادگا، “دنیایەیەک” بەڵێنی له‌سه‌رخۆی داناوه، لەلایەکی ترەوە مومكین نیه له‌م وڵاته حوكمی یه‌ك قه‌ومی یه‌ك تایفی به‌ڕێوه بچێت لەعیراق.كورد میلله‌تی دووه‌مه له عێراقدا، ئێمه فیدڕاڵییه‌كی ده‌ستوریمان هه‌یه، هەروەها سوننه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی یه، توركمان و ئاشوری پێكهێنه‌رێكن ناكرێ حوكمه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڕێوه‌بچێت به‌بێ ئه‌م پێكهاتانە.” هەروەها میرانی ڕونیکردەوە” بژاردەکانی به‌رده‌م كورد یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه داوای مافه ده‌ستوریه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. دووه‌میان ، وه‌كو عێراقی ئێمه به‌شداری له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین داوای ئاسایش و سەقامگیری و بنیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عیراق دەکەین ، ئه‌م حوكمه‌ته 2003 وه هیچی نه‌كردووه به‌سه‌دان ملیار دۆلاری عێراق سه‌رف بووە.”
هەر لە دیمانەكەی دا سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دەشلێت” عه‌لاوی خۆی كاندیدی دوو حیزبه و ده‌ڵێ نوێنه‌ری حیزبه‌كان قبوڵ ناكه‌م. خۆی كاندیدی لیستی فه‌تح و سائیرونه. ئێمه كاندیدی خۆمان به‌ناوی كاندیدانی هه‌رێمی كوردستان پێش كه‌ش ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌رێمیكین فیدڕاڵیین، ئێمه حیزبێك نیین له‌به‌غداد دانیشتبیین. یه‌كه‌م ئێمه میلله‌تێكین نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین له‌عێراق. دووه‌م ئێمه فیدڕاڵیه‌كی ده‌ستوریین ، ئه‌وه‌ی حیسابمان بۆ نه‌كات، ئێمه‌ش نه هاوكاری ده‌بیین و نه حسابی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه نابیینه ئۆپۆزیسییۆن، چونكه ئێمه شه‌ریكی ئه‌م وڵاته‌ین، به‌شێكین له عێراق و ئێمه فیدڕاڵیمان هه‌یه، ئێمه داوای مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه حیزبێك نیین به‌ڵكو ئێمه كیانێكی ده‌ستوریین و ئێمه میلله‌تێكیین. كورد یه‌ك ده‌سته و یه‌ك ڕایه هه‌م ئه‌و وه‌فده‌ی چووه و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕاوه و وه‌زعی عێراق گۆڕاوه هه‌م جوگرافی و هه‌م سیاسی. ئێمه دوا بڕیارمان نه‌داوه به‌ڵام یه‌ك هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌ستوری خۆی ده‌وێ. دووه‌م ئه‌و شێوه‌ی عه‌لاوی ده‌ستی پێ كردووه نه‌ك هه‌رێم به سونه و شیعه و كورده‌وه پێ ی ڕازی نیین.له‌به‌رئه‌وه ئێمه نا‌توانیین له‌گه‌ڵ ئه‌مه بگونجێین.عێراق له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئیستقرار هه‌بێ. “
فازڵ میرانی باسی تەها محێدین دەكات و دەلێت هەر كوردێك لەکابینەکەی عەلاوی ببێتە وەزیر بێ ئەوەی لایەنە کوردییەکان و حکومەتی هەرێم کاندیدی بکات ڕه‌نگه خراپتر له (تەها محێدین) سه‌یری بكه‌ین، ئەوەشی وت” عێراق ئه‌و عێراقه نیه كه بتوانێت بە ئارەزووی خۆی هه‌رچی بیه‌وێت بیكات نه له‌ڕووی ئابورییەوە نه له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه، دووه‌م ئه‌مڕۆ عیراق ئەندامە لەهاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موویان چاویان له‌سه‌ر عێراقه، له‌به‌رئه‌وه عێراق ناتوانێت به‌جۆرێكی ناته‌ندروست مامەڵە له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته بكات”.
لەبارەی خەبات و شۆرەشی كورد و مووچە فازڵ میرانی ئەوە بە دەنگی ئەمریكا رادەگەێنێت”ئایا ئێمه شۆڕشمان كردووه و “یه‌ك دنیا شه‌هید-مان” داوه بۆ مووچه یان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی نەتەوەیی؟! بۆ كیانێكی قه‌ومی خه‌ڵك ڕێگای خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، مالیكیش مووچه‌ی بڕی وای بیردەکردەوە كه میلله‌تی ئێمه دژی ئێمه هه‌ڵده‌ستن، به پێچه‌وانه‌وه مامۆستا به‌بێ مووچه وانەی وته‌وه و هه‌موو فەرمانبەران دەوامی خۆیان کرد، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه به‌بێ مووچه له ئەرکی خۆیاندابوون. له‌بەر ئه‌وه ناتوانێت هەڕەشەی ئابوری لە ئێمە بکات، ئێمه فێربووین، میلله‌تی كورد میلله‌تێكی ئازایه‌و میلله‌تێكی خۆڕاگره و ناخۆشیه‌ك كه مرۆڤ لەگەڵی ڕاهات مەسەلەکە تەنها ئیرادەیە، به‌رگری ده‌كه‌ین و دەبێت ئه‌وان بزانن كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئەنجومەنی ئاسایش و پرەنسیبی دەستوەردانی مرۆیی لەیاسای نێودەوڵەتیدا هه‌یه، چیتر ئه‌وه بۆ هیچ حوكمه‌تێك ناچێته‌سه‌ر وابه‌سه‌ر میلله‌تی خۆی بهێنێ. دوو شت هه‌یه هێزی لۆژیکی و لۆژیکی هێز، لۆژیکی هێز ئه‌وانه‌ن كه دەسەڵات به‌كار دەهێنن، هێزی لۆژیکی-ش ئێمه‌ین كه میلله‌تێكین حه‌قمان هه‌یه داوای مافی خۆمان بكه‌ین تا بكرێت به ئاشتی ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه بەرگریش مافی ڕەوای خۆمانە.”