بزانە بەغدا بۆچی پارەكەی نەناردووە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە بۆ جارێكی تر  مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایان بەغداوە، تاخیر كرایەوە، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن كە بەغدا ئەو پارەیە وەك گوشار دژی كورد بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی هەرچی بیەوێـت بە كورد بكات”.

بەگوێرەی زانیاریەكان، بریاردەری لێژنەی دارایی هۆكاری تاخیر بوونی مووچە و بودجەی كوردستانی بۆ هۆكاری تەكنیكی گەراندۆتەوە، بەڵام سەرچاوە سیاسیەكانی بەغدا ئاشكرای دەكەن كە بەئەنقەست مووچە كوردستان راگیراوە و وەك كارتێكی گوشار بەكار دەهێنرێت دژی كوردستان”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خوكوڕك كەوتووە بەگوێرەی لێك تێگەیشتنی نێوان حكومەتی پێشووی بەغدا و حكومەتی هەرێم بەرادەست كردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ لەبەرامبەر دا حكومەتی عێراق كۆی مووچەی فەرمانبەران بنێرێـت، بەڵام بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ئەم لێك تێگەیشتنە لە ئێستادا سڕ كراوە لەبەرامبەر دا دەبێـت بەغدا بەردەوام بێت لەو بڕە پارەیەی كە مانگانە دەنێرێت تا رێكەوتن و لێك تێگەیشتنێكی تر یان جێبەجێ كردنی رێكەوتن و لێك تێگەیشتنەكەی هەرێم لەگەڵ كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان  لە 15ی مانگی یەكی ئەمساڵ لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بەناوی زەینەب حەمید کە دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەی هەیە رایگرتووە، بەشێکیشی پەیوەندی بەو نووسراوەی لیژنەی دەستپاکی هەیە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدرێت، یەکێک لە رێگەکانی چارەسەری ئەوەیە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی دەتوانێت ئەو دەسەڵاتە لەو بەڕێوەبەرە گشتییە وەربگرێتەوە و خۆی پارەکە خەرجبکات، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو ئەو وەزیرە سەرقاڵ بووە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدات.

 

Back to top button