بەغدا: هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
تا ئێستا بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووەتە بانکی ناوەندی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێمیکوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە بانکەکەیان، هەرکاتێک رەوانە بکرێت ئەوا بە فەرمی رایدەگەیێنن.
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی بە وەزارتی دارایی عێراق کردووە، پێیان راگەیاندووە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی ناردی ئەو پارەیە دواکەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۷ی ۲ی ۲۰۲۰ کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق هەیە و بە دواداچوونی بۆ دەکەن.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زیاتر روونیکردەوە، وەزارەتی دارایی وەك کاری ئاسایی خۆی لە 13 تاوەکو 25 مانگ پارە دابەش دەکەن، نزیکەی دوو رۆژە ئەو پارەیەی هەرێمی کوردستان لە دوایین وادەی خۆی دواکەوتووە.