بەرپرسێكی تری باڵای ئێران تووشی كۆرۆنا بوو

بەگوێرەی ئاژانسەكانی ئێران بەرپرسێكی تری باڵای ئێرانی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان”سەرۆكی لێژنەی ئاسایسی نەتەوەی پەرلەمانی ئێران(موجته‌با زولنوور) تووشی كۆرۆنا بوو

بەگوێرەی  ئاژانسەكانی ئێران موجته‌با زولنوور، نوێنه‌ری شاری قوم له‌ پەرلەمانی ئێران تووشبوونی خۆی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند لە گرتە ڤیدیۆیەكدا رایگەیاند”بەڵێ تاقیکردنەوەی کرۆنای منیش بە ئەرێنی دەرچوو، ئەمە ئێستا بەربڵاوە. بۆ نیگەرانی نابێت و لە کەرەنتینە دام”.

 

هەروەها راشی گەیاند” ئیشاڵڵا میللەتی ئێمە بەسەر کۆرۆنادا سەردەکەوێت و كۆرۆنا لە بەرانبەر خەڵکی خۆشەویستی ئێمەدا تێکدەشێت و وڵات بە زوویی بە خۆپاراستنی خەڵکی خۆشەویستمان پاک دەبێتەوە”.

 

Back to top button