وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی کاتی مەشقەکانی ڕاگرت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا باس لە راگرتنی مەشقەکانی دەکات .

 

سەرچاوەکەی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکات لە پێناو پاراستنی  تەندروستی هێزەکانی پێشمەرگە و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمرۆوە مەشقەکانی پێشمەرگە ڕادەگیرێت ، بەڵام بە شێوەی کاتی دەبێت .

 

هەرلەمبارەوە لیوا قارەمان جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە گووتی  لە ئێستادا دۆخەکە نائاساییەو وەزارەتیش بڕیاری داوە بۆ دوور بوون لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو مەشقەکانی ڕابگرێت .

Back to top button