كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
ئەمرۆ 27ی 2ی 2020 لە پەرلەمانی عێراق وابریار بوو دەنگ بدرێت بە كابینەی نوێ بەسەرۆكایەتی محەمەد توفیق عەڵاوی بەڵام دوای نیوەرۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسی لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبۆوە لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیاری كردووە كە كۆبوونەوەی پەرلەمانی دوابخرێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیای خواكوڕكی راگەیاند محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشنیاری كردووە كە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی عێراق دوابخرێت”.
لەكۆبونەوەكەدا پێشنیاری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق قبوڵكراوە و كۆبوونەوەكە دواخرا”.