کابینەکەی عەلاوی لەلایەن حزبێکی دیکەی عێراقیەوە بایکۆت کرا
لە تویتێکدا ، خەمیس خەنجەر ، سەرۆکی پارتی پرۆژەی عەرەبی ئاشکرای کرد حزبەکەی بایکۆتی کابینەی پیشنیارکراوی عەلاوی دەکات .
هەر لە تویتەکەدا باس لەوە دەکات ئەوان وەک پارتەکەیا باوەڕیان بە کابینەکەی عەلاوی نییە، چوونکە سەربەخۆ نییەو کار بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی داسەپاو دەکات .
لەکۆتاییدا دەنووسێت ئەوان چاوەرێ دەکەن ئەو کابینە هەموار بکرێتەوە چوونکە دەنگ نادەن بە کابینەیەک شایەتحاڵی درۆکانیان بن کە ئاراستەی عێراقیەکانی دەکەن .