یەکەم حاڵەتی تووشبوون کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەرویج تۆمار کرا
بەرپرسانی نەرویجی پشتڕاستیان کردەوە کە یەکەم تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان ئافرەتێکە کە تازە لە چینەوە گڕاوەتەوە .
ڕاگەیاندنەکانی نەرویجی ئاشکرای دەکان ، ئەو ئافرەتە دیاردەیەکی ئەو نەخۆشییەی پێوە دیار نییە، بەڵام لە کاتی پشکنیندا دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە .
ئەو ئافرەتە دانیشتوی شاری “ترمسوو ” ە لە باكووری نەرویج .
سوید و فینلەندا دوو وڵاتی سکاندیناڤین کە پێشتر ڕایانگەیاندبوو دوو کەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئالوودە بوون .