كورد دەنگ بە كودەتا بەناوی پێكهێنانی حكومەت نادات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە كورد ئامادە نیە لەژێر ناوی پێكهێنانی حكومەت هیچ شەرعیەتێك بدات بەو كودەتایە كە لەژێر ناوی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، كورد ئامادە نیە دەنگ بە كابینەی محەمەد توفیق عەڵاوی بدات و ئەمەش دوابریاری سەرجەم فراكسیۆنەكانی كورد لە بەغدا”.
سەرچاوەكە گوتیشی تەواوی فراكسیۆنەكانەكانی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئامادەی دانیشتنەكە نابن و متمانە نابەخشن بە كابینی محەمەد توفیق عەڵاوی “.
ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت داهاتووی عێراق، بەغدا دەیەوێـت كورد وەك مۆزەف لە بەغدا بێت و هەرێمی كوردستانیش دەیەوێت وەك شەراكەتی راستەقینە و تەوافقی دەستووری لەبەغدا بێت”.