کابینەکەی عەلاوی کەوتە بەر بایکۆتی کوتلەیەکی دیکەی عێراقی
کوتلەی ( عەتا ) بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق ( فالح فەیاز) دەنگدان بە کابینەکەی عەلاوی ڕەت کردەوە.
سەرچاویەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئاشکرای کردووە کوتلەی عەتا پاڵپشتی ویستی کوتلە کوردییەکان و سووننەکانی کردووە .
ئەوەش بۆتە هۆکارێك تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەکی کەوتووەو بەرێوە نەچووە .