کۆرۆنا نوێژی هەینی تارانی پەک خست
ناوەندی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی تاران ڕایگەیاند بە بڕیاری ئەنجوومەنی ناوەند ، نوێژی سبەی هەینی تاران و چەند پارێزگایەکی دیکەی بەرێوە ناچێت و هەموو رێوڕەسمەکانی شەوانی هەینی ناو مزگەوتەکانیش ڕادەگیرێت .
هاوکات ناوەندەکانی بەرێوەبەری نوێژی هەینی قەزوێن و قوم بە پێی هەمان ڕێنوێنی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیان ڕاگرتووە .
وەک بەرپرسانی ئێرانی باسی لێ دەکەن هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ڕێگری لە پەرە پێدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا