شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق له پارێزگای سه‌لاحه‌دین 39 چه‌كداری داعشمان كوشت
له دوای زیاد بوونی جم‌و جۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق، له ئێستادا هه‌ڵمه‌ته‌كانی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش به‌ره‌وه‌دامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش سوپای عێراق كوشتنی 39 چه‌كداری داعشی له پارێزگای سه‌لاحه‌یدن راگه‌یاند
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای عێڕاق كوژرانی 39 تیرۆریستی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین راگه‌یاند کە دوو له‌وان سەرکردەبوون لە رێکخراوەکەدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق له راگەیەندراوێکه‌یدا ئاشكرایكرد: هێزەکانی دژە تیرۆر بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان دژبە پاشماوەکانی داعش لە چیای خانوکە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە پشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بۆ بەئامانجکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامدراوە کە لەو ناوچە خۆیان حەشارداوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە، ماوەی ده کاتژمێری خایاندووە و لەمیانیدا، 39 چەکداری سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژراون کە دوانیان سەرکردە بوون لە رێکخراوەکەدا، بێ ئەوەی ئاماژه به‌ناویان بكرێت.