پۆمپیۆ: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران به لای ئێمه‌وه ساخته و دان پێدانه‌نراوه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو كه رێژه‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌شداریان تێداكرد، به جۆرێك رێژه‌ی به‌شدار بوون 42% و له تارانی پایته‌خت ته‌نها 25% خه‌لكی به‌شداریانكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنی یازده‌یه‌مین خولی په‌رله‌مانی ئێرانی به ساخته ناوبرد و هاوكات رایگه‌یاند واشنتۆن له پشتگیری و پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێـت.
مایك پومپیۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: واشنتۆن له پشتگیری و پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێـت كه داوای هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زیری ناوخۆی ئێران رێژه‌ی به‌شدار بوونی خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له سه‌ر ئاستی ئێران به 42.5% له شاری تاران به 25% راگه‌یاندووه. هاوكات هۆكاری كه‌می به‌شداربوونه‌كه‌ی، بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌ش، بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاردانه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی فرۆكه گه‌شتیارییه‌كه‌ی ئۆكراینیا له ئاسمانی ئێران گڕاندهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌می به‌شداربوونی هاووڵاتیانی ئیران وه‌ك ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیران باسی ده‌كه‌ن دووره له راستی و پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌وانه‌ش ئێران له خستنه‌ڕووی ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا راستگۆ بن و هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكه‌ن.