ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باشوری به‌غدای هه‌ژاند

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ باشوری به‌غدا، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیسترا، دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌و ئاشكرایانكرد، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ هۆی بۆمبێكی چێندراوه‌وه‌ بووه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا  ڕاگەیاندووە،  ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ باشوری به‌غدا دوو هاوڵاتی كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ تەقینەوەی بۆمبە چێنندراوەکە لە ناو بازاڕێکی میللی لە قەزای مەحمودیە لە باشوری بەغدا ڕوویداوە”.
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان راشینگه‌یاندووه‌كه‌ ، ” لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد و بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش گه‌یێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان
Back to top button