زاخارۆڤ: پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێن

دوای ئه‌وه‌ی سوپای رژێمی سوریا هێڕشیانكرده‌ سه‌ر ئیدلیب به‌ پالپشتی رووسیا، كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشاكانی داگیر كرابوو، گرژی كه‌وته‌ نێوان رووسیا و توركیا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش ئاشكرای ده‌كات كه‌ شاندی پسپۆڕانی رووسی و تورکی لەسەر ئاستی جیاواز کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن

 

ماریا زاخارۆڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند، پێویسته‌ كێشه‌ و ناكۆكی نێوان رووسیا و توركیا له‌ باره‌ی ئیدلب چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ ئاساییەکردنەوەیان چارەسەر بکرێن و هەنگاوەکان بەو ئاراستەیەبن.

 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ئاشکرایە ئێستا شاندی پسپۆڕانی رووسی و تورکی لەسەر ئاستی جیاواز کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن لە راوێژکاریدان لە مۆسکۆ و شارەکانی تورکیا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی له‌گه‌ڵ توركیا، پەیوەندی لە نێوان هێزە سەربازییەکانمان هەیە، گفتوگۆی سیاسی بەردەوامە، بۆیە پێمان وایە کەناڵەکانی چارەسەری بەگەڕخراون و هەر بەمشێوەیەش چارەسەر بۆ گرژییەکان دەبینینەوە.

Back to top button