گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك: ئه‌و چواركه‌سه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و باشی ده‌روات
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ڤایرۆسه‌كه وڵاتی ئێرانی گرته‌وه كه تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هاوكات چوار هاووڵاتی دانیشتووی شاری كه‌ركووك كه پێشتر سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كردبوو تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركووك له ژێر چاودێری پزیشكی دان، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، دۆخی چوار کەسە تووشبووەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو باشی دەڕوات.
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك،له باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه ڕایگەیاندووه، دوای ئه‌وه چوار كه‌سه‌كه‌ی كه‌ركووك خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه دۆخی تەندروستی ئەو چوار كەسەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە لە كەركووك زۆر بەرەو باشی رۆیشتووە، بەتایبەت سێ كەسیان زۆر باش بوون و تایان تا ڕادەیەكی باش دابەزیوە، یەكێكیان نەبێ كەمێ ئاسەواری زیاتری ئەو ڤایرۆسەی پێوە ماوە، ئەویش پێشبینی دەكرێت زۆر باش بێتەوە”.
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك گوتیشی: “ئەوان لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان دادەنرێت تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی لەو ڤایرۆسە نەجاتیان دەبێت”.