به‌شیر حه‌داد: لاینه‌كان هاوڕانین له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت

دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كه په‌یوه‌ست بوو به ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی عێراق به هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ رۆژی شه‌ممه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش هۆكاری دواخرانی ده‌نگدانه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی عه‌للاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێدا نییه كه بتوانێت چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكات.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه، بەھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی، نەتواندرا دەنگ بە كابینەی محەمەد عەللاوی بدرێت، وه ئه‌وه‌ی روویدا چاوه‌ڕوانكراو بوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌كه،هه‌موو لایەنەكان ھاوڕا نەبوون لەسەر پێكھاتە و كارنامەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بۆیە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخراوه، به باوه‌ڕی كه‌شی من له رۆژی شه‌ممه‌ش ناتوانرێت ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی عه‌للاوی بدرێت.