ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان وه‌ڵام سایتی لڤین ده‌داته‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی سایتی لڤین بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (ئەنوەری حاجی عوسمان لە پارتی و وەزارەتی پێشمەرگە دورکەوتەوە)، له‌لایه‌ن خودی ناوبراوه‌وه هه‌واڵه‌كه به درۆ ده‌خرێته‌وه.
له هه‌واڵێكدا سایته‌كه هاتووه، “بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی پارتی زیاتر لە مانگێک دەبێت پەیوەندی بە وەزارەتەکەیەوە نەکردوەتەوە”.
له‌مباره‌وه ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاویان كردۆته‌وه كه گوایه من وازم له پارتی هێنابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من داوای پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌م له جه‌نابی سه‌رۆك كردبێت وه جه‌نابی سه‌رۆك منی ئیزن دابێت، نه من داوای وام له جه‌نابی سه‌رۆك كردوه وه نه جه‌نابی سه‌رۆكیش به‌م شێوه‌یه منی ئیزن داوه”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” من له ژیانم به‌دوای وه‌رگرتنی پۆست رامنه‌كردوه به‌ڵكوو پۆست به‌دوای من رای كردوه، هه‌واڵی كه من وازم له پارتی هێناوه دوره له راستی”.