جاكی جان: تووشی كۆرۆنا نه‌بوومه‌و ته‌ندروستیم زۆر باشه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی بڵاو بوویه‌وه كه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سبنهما و فیلمه ئه‌كشنه‌كان، جاكی جان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆتا بوه، جاكی جان له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی باشه‌و سه‌ر له به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی.
پێشتر چه‌ند میدیایه‌ك و هاوكات له سۆشیالمیداكان وا بڵاو كرایه‌وه كه جاكی جان و هاوژین و دایكی هاوژینی دوای ئه‌وه‌ی له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به بواری سینمه شاری كۆولوون له هۆنگ كۆنگ، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی چین هه‌رسێكیان بۆ قەرەنتینهیهكی تایبه‌ت گواستراونەتەوە، به‌ڵام جاكی جان رایگه‌یاندووه هه‌وله‌كه دووره له راستی و ته‌ندورستی زۆر باشه.
جاكی چانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووە “سوپاسی سه‌رجه‌م هه‌وادارانم ده‌كه‌م. له‌شساغم، دۆخی ته‌ندروستیم زۆر باشه، تكایه كه‌س نیگه‌ران نه‌بێت، له قەرەنتینە ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوم. هیوادارم هه‌مووتان له‌شساغ و ته‌ندروست بن”.