ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی كوشت

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئێران ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی خانمانی ئێرانی كوشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 27 شووباتی 2020، خاتوو ئیلهام شێخی كچه‌ یاریزانی فووتساڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

میدیاكانی ئێرانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م كچه‌ یاریزانه‌ له‌ شاری قووم تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ و دوای 10 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئیلهام شێخی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فووتساڵی ئێران به‌شداریی له‌ چه‌ندان پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و یاریزانی یاریزانی پێشووی تیپی فووتساڵی یانه‌ی سه‌به‌هانیش بووه‌، ئه‌م كچه‌ بووه‌ یه‌كه‌مین وه‌رزشكار له‌ ئێران كه‌ به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان ده‌كات.

Back to top button