سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئیبراهیم برۆ دەكات
سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئیبراهیم برۆ دەكات
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز ئیبراهیم برۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی یەكێتیی كوردستانی سووریا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ئەستێری خوشكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
27ـی 2ـی 2020